(1) پێرفێکشینیزم یان کامڵبوونخوازی، دۆخێکی دەروونییە، کەسەکە حەز دەکات لە بیرکردنەوە و کردار و ئیش و هەڵبژاردندا هەموو شتێک کامڵ بێت و هیچ کەموکوڕییەک نەبێت. پێیوایە گەر کەموکورتییەک هەبێت نەیتوانیوە بگاتە کامڵی و کامڵبوون. گەر تۆ ئەم نیشانانەت هەیە، ئەو جۆرە کەسەی: ١-یان هەمووی یان هیچ: کامڵخواز دەیەوێ ئەو شتەی هەیبێ تەواو و پڕ بێت، دەنا هەر نەیبێت باشترە. بۆنموونە، دەیەوێت خۆشەویستێکی نایابی هەبێ یان هەر نەیبێت. ٢-ئاستێکی بڵند لە ڕەخنە: ئەو جۆرە کەسێتییە زۆر ڕەخنە لە خۆیان دەگرن و هەمیشە👇